دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

پۆڵەتیك پرێس

دوای جێگیركردنی نرخی نوێی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بۆ یەكەمجارە نرخی دۆلار دابەزێت.

رۆژی 19ی كانونی یەكەم بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دیاریكرد بەشێوەیەك بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرانبەر 145 هەزار دینار دیاریكراوە، ئەو گۆڕانكاریەش نرخی دۆلاری لە بازاڕەكانی دراو بەرزكردەوە.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، “ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكانی هەرێم بۆ 144 هەزار و 500 دینار دابەزیوە، لە كاتێكدا پێشتر بە 145 دۆلار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دابەزینە لەناكاو بووە و تائێستا هۆكارەكەی نازانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا