وەزارەتی دارایی چاودێری كاریگەرییەكانی گۆڕانی نرخی دۆلار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا چاودێری ئەو گۆڕانكارییانە بكات كە بەهۆی گۆڕانی نرخی دۆلارەوە لە بازاڕەكاندا روو دەدەن.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەركەوتووە بەرزبوونەوەی كاڵا و شتومەكی خۆراكی لەلایەن بازرگانانەوە هیچ پەیوەندی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و نوێنەری كەرتی تایبەت و پیشەسازی كردووە تاوەكو مافی چینی هەژاران بپارێزن كە ئێستا بەهۆی گۆڕانی نرخی دۆلارەوە زیانیان بەركەوتووە.

باس لەوەشدەكات، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار نەبوەتە هۆی گرانبوونی شتومەك، بەڵكو بازرگانان هەوڵ دەدەن قازانجی زیاتر بكەن، بەهۆیەشەوە گرانبونی شتومەكیان بەستوەتەوە بە گۆڕانی نرخی دۆلارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا