وەزارەتی دارایی عێراق چاودێری رێكارەكانی بەرزبوونەوەی دۆلار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق چاودێری رێكارەكانی بەرزبوونەوەی دۆلار دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش كۆبونەوەیەك لەبارەی دانانی بەرنامەیەك بۆ زیادكردنی سودو قازانجەكانی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی ئەنجام دەدات.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەئامانجی زیادكردنی كاریگەرییەكان لەسەر زیادكردنی نرخی دۆلار هەندێك رێكاردەگرنەبەرو دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەش لەلایەن حكومەتەوە، ئەوان چەندین گفتوگۆ و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەكانی حكومەت و دەرەوەی حكومەتدا كردووە.

باس لەوەشكراوە، ئەو كۆبونەوانە بەردەوامیان دەبێت تاوەكو چاودێری ئەو گۆڕانكارییانە بكەن كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە روودەدەن.

وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت، “لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا رێكارەكان بۆ سیاسەتی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەژارو لێقەوماوان جێگیركراوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی رێگریكردن لە هەرەسهێنانی ئابوری عێراق هەستا بە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بەدینار.

رێكارەكانی وەزارەتیش لەوەدا خۆی بینییەوە كە لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 145 هەزار دیناری عێراق دیاریكرا، دواتریش ئەو بڕیارە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا جێگیركرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا