100 دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار؟

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لێدوانانەی رەتکردەوە کە  بەناوی وەزیری داراییەوە لەسەر بەهای دۆلار دراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لێدوانانەی رەتکردەوە لە بارەی ئەوەی كە وەزیری دارایی رایگەیاندبێت نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی دەبێتە 300 هەزار دیناری عێراقی.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە 10\6\2021  لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كردەوە “وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانە رەت دەكاتەوە، كە بە ناوی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی بڵاویان كردووه‌تەوە، گوایە بەهای 100 ده‌بێت به‌ 300 هەزار دینار.

وەزارەتی دارایی عێراق، جەختیشی كردوه‌تەوە ، ئەو لێدوانەی بە ناوی وەزیری دارایی بڵاو كراوەتەوە، هیچ بنەمایەكی نییە و ئامانج لەو كارە دروستكردنی پشێوی و تێكدانی ئابووری و شڵەژانی رای گشتییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا