نرخی دۆلار بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

دوای جێگیركردنی نرخی نوێی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكانی هەرێم بەرانبەر بە زیاتر لە 144 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەردەوامیش نرخەكەی ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراو نرخی دۆلار بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی بە 144 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

باسی لەوەشكرد، نرخەكە بەردەوام لە گۆڕانكاریدایە و چاوەڕواندەكرێت بەرزتر بێتەوە.

رۆژی 19ی ئەم مانگە بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دیاریكرد بەشێوەیەك بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرانبەر 147 هەزار دینار دیاریكراوە، ئەو گۆڕانكاریەش نرخی دۆلاری لە بازاڕەكانی دراو بەرزكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا