هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا كران

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی چەند هۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دادەنێت و باس لەوە دەكات، یەكێك لە هۆكارەكانیش ئەوە بووە كە بانكی ناوەندی عێراق ماوەی چەند رۆژێك دۆلاری نەخستوەتە بازاڕەوە.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بانكی ناوەندی عێراق لە حەوتی مانگەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ هیچ بڕە پارەیەكی نەخستە بازاڕەوە، هەروەها دەنگۆی ئەوە هەبوو حكومەتی عێراق بۆ قەرەبووی كورتهێنانی بودجە بەهای پارەكەی دابەزێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقیش چەند لێدوانێكیدا بەوەی بانكی ناوەندی ناتوانێت پارەی پێویست بخاتە بازاڕەوە، بەهۆی ئەو قەرزەی پێشتر كردوویەتی، ئەوانە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

رۆژی 18ی ئەم مانگە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە‌و بەشێوەیەك نرخی گۆڕینەوەی 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 127 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا