سەباح هەورامی: بەرەو چارەسەری تەواوی گرفتەکانی نەخۆشخانەی ھیوا ھەنگاو دەنێین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند،  سوپاسی ھاوسەرۆکی یەکێتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەموو ئەو کەسانە دەكەین  کە بۆ پاراستنی نەخۆشخانەی ھیوای تایبەت بە شێرپەنجە ھاوکاری نەخۆشخانەی ھیوا دەکەن.

سەباح  هەورامی،  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی، بەرەو چارەسەری تەواوی گرفتەکانی  نەخۆشخانەی هیوا ھەنگاو دەنێن لە دابینکردنی بودجە و دەرمانی پێویست بۆ خزمەتکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکە.

راشیگەیاند، تەواوی خەڵكی كوردستان بەپەرۆشن كە نەخۆشخانەی هیوا بەردەوام بێت چونكە نەخۆشخانەكە یەكێكە لە رەمزە جوانەكانی سلێمانی و شوێنێكە خۆبەخشی و خزمەتگوزاری پێوە دیارە و بەهیچ  شێوەیەك رێگەنادرێت  خزمەتگوزارییەكانی كەمبكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  ئاماژەی بەوەشكرد،   بەیەك  تیم كاردەكەن  لەپێناو بەردەوامبوونی  نەخۆشخانەكە و نەخۆشخانەكەش بەهیچ شێوەیەك نافرۆشیرێت بەركەتی تایبەت كەرتی تایبەتیش ناتوانێت جێگەی هیوا بگرێتەوە.

هاوكات، لاهور شێخ جەنگی،هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد و رایگەیاند، بەهەموو توانامانەوە پشتگیری نەخۆشخانەی هیوا دەكەین وەک یەکێتیش ڕێگە نادەین نەخۆشخانەی هیوا بکەوێت لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەكە خزمەتی تەواوی عێراق و هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا