پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای خەرج نەکردووە.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند:” شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە و هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان، هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە.”
بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت ، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها لە 2%.
سەبارەت بە بارودۆخی نەخۆشانی شێرپەنجە،بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا 20 ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ 21 ڕۆژ، هاوكات باسی لەوەشكردووە، خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە.
پێشتریشن لوقمان وەردی، ئەندامی لیژنەی كاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی نوسراوی وەزارەتی تەندروستی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە لەهەرێمی كوردستان بۆ چارهسهركردنی کێشەی کەمی دەرمانی شێرپەنجە پێویستیان بە یەك ملیارو شەشسەدو 62 ملیۆن دینارە بەڵام حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر یەك ملیارو 250 ملیۆن دینار دەربڕیوەو بڕی 412 ملیۆن دیناری لەپارەكە كەمكردووەتەوە.