وادەی كوتان بە ڤاكسینی فایزەر لە سلێمانی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت “تائێستا لە سلێمانی دەستمان بە كوتان بە ڤاكسینی فایزەر نەكردووە، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوو دەستپێبكەین”.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس ئامادەبوو رایگەیاند ” تائێستا سێجۆر لە پێكوتەی كۆرۆنا گەیشتووەتە سلێمانی و كوتان لە رێگەی 32 بنكەی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەم پەلە نەکەن لە بەکارهێنای ڤاکسین، چونکە ڤاکسینی ڤایزەر پڕۆتۆکۆڵیکی جیاوازی هەیە و پێویستە لە پلەی گەرمی گونجاودا هەڵبگیرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی “مانگانە یەک ملیۆن ڤاکسین دەگاتە عێراق و لەو ژمارەیش بەشی هەرێمی تێدایە، دەمانەوێت هاووڵاتیان لەوە تێبگەن ڤاکسین ڤایرۆسەکەیە بە لاوازی دەکرێتە جەستەوە، گەر نیشانە هەبوو دوای کوتان، ئەوا با بازانن کە ڤایکسینەکە کاری خۆی دەکات، بۆ ژنانی دووگیان وا باشترە بەکارینەهێنن”.

سەباح هەورامی باسی لەوەشكرد، تا ئێستا 10 هەزار کەس لە پارێزگای سلێمانی ڤاکسینیان بەکارهێناوە، بەڵام هیچ ڤاكسینێكی فایزەر بەكار نەهێنراوە، ئەمڕۆش كارمەندانی تەندروستی مەشق لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی ڤایزەر دەکەن، ئەگەر سەركەوتوو بوو لە دوو رۆژی داهاتووش بۆ هاووڵاتیان دەستپێدەكەین، هەفتانە 1700 ڤاکسینی ڤایزەر و ئەسترازێنکا دێتە سلێمانییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا