بەمنزیكانە نەخۆشخانە ئەڵمانییەكە لە سلێمانی دروستدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایدەكات، بەمزوانە لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە دەست بەدروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەی دەكرێت.

عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەتوشبووانی كۆرۆنا لەلایەن ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی لە چوار چێوەی كردنەوەی چوار نەخۆشخانەدایە كە بڕیارە لەعێراق دروست بكرێن.

باسی لەوەشكرد، لیژنەیەك لە بەغداوە سەردانی سلێمانیان كردووە، ئامادەكاری بۆ دروستكردنی كراوە و لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیش زەوی بۆدابینكراوە.

ئەو نەخۆشخانەیە 100 قەرەوێڵەیی دەبێت و بڕیارە لەماوەی دوو مانگدا تەواو بكرێت، دوای تەواوبوونی كارە هونەرییەكان دەست بەدروستكردنی دەكرێت.

رۆژی ٢٧ ی تەموزی ئەمساڵ باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا بڵاویكردەوە، بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆیان تەرخانكردووە بۆ دروستكردنی چوار نەخۆشخانە لە بەغدا و بەسڕە و سلێمانی و موسڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، گرێبەستەكە لە نێوان وەزیری دارایی عێراق و بانكی “KFW”ی ئەڵمانی ئیمزاكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا