تەندروستی سلێمانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا بابەتی كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و رۆژانە چەندین كەس بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن، باسی لەوەشكرد تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن لە پارێزگای سلێمانی تۆمارنەكراوە.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆرۆنای ئۆمیكرۆن لە سلێمانی تۆمار نەكراوە، ئەو كەسانەشی پێش شەش مانگ ژەمی دووەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە دەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن.

دەربارەی دابینكردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی لە كەرتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی رایگەیاند، پشت بەو بودجە تەرخانكراوە دەبەستین كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دابیندەكرێت و هیوادارە حكومەت هاوكاریان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا