هۆكاری نزمی بەهای دۆلار لەبازاڕەكان

پۆڵەتیك پرێس:
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی هۆكاری نزمی بەهای دۆلار لەبازاڕدا بەرانبەر ئەو بەهایەی بانكی ناوەندی دایناوە ئاشكرادەكات‌و داواش لە هاوڵاتیان دەكات 50%داهاتی نەختینەییان بكەن بەدۆلار.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: یەكێك لەو هۆكارانەی وایكردووە بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكاندا بە بەراورد بەو نرخەی بانكی ناوەندی دایناوە نزمتر بێت، خستنەڕووی دۆلارە، كە لەم چەند رۆژەدا زۆر زیاتر بووە بەو خواستەی لەسەریەتی.

وتیشی، هەندێك كەس بۆچونییان وایە گۆڕاكاری بەسەر دۆلاردا دێت، هیچ لایەنێكی فەرمی پشتڕاستینەكردووەتەوە جارێكی دیكە بەهای 100 دۆلار بكرێت بە 135 هەزار دینار، باشترە ئەوانەی سەرمایەیەكی نەختینەیان هەیە 50%ی بكەن بە دۆلار ئەگەر كۆی گشتی نەكەن بە دۆلار.

لەماوەی رابردوودا بانكی ناوەندی بەهای 100 دۆلاری لەبەرانبەر 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیركرد، بەرزبوونەوەی ئەو بەهای دۆلارەش ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتیان و بەتایبەت موچەخۆران دروستكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا