لە سلێمانی بەشە ناوخۆییەکان بۆ خوێندکاران ئامادە دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس_ کەنار ئازاد

بەشە ناوخۆییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم لە سلێمانی، ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران بۆ وەرزی نوێی خوێندن.

دکتۆر حەکیم عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێس-ی وت، ” لەگەڵ هەڵکشانی پەتای کۆرۆنا لەماوەی ڕابردوودا زانکۆی پۆلیتەکنیکمان ئامادە کرد بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بوون، بەڵام نەگەیشتە ئەوەی هیچ کەسێک لە بەشە ناوخۆییەکان کەرەنتین یان چارەسەر وەربگرن”.

وتیشی، “بەشە ناوخۆییەکان ئامادەکارییان دەستپێکردووە و گەر خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێبکاتەوە هیچ کێشەیەکمان نیە و بەشە ناخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگە و بەشەکانی دیکەی زانکۆ ئامادەیە بۆ خوێندکاران”.

“وەرگرتنی خوێندکاران  بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2020-2021 بە مەرجی تەندروستی دەبێت و هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک بڕیاردراوە سەرجەمی بەشەناوخۆییەکان پاک بکرێتەوە و بە مادەی تایبەت “تەعقیم” بکرێت و سەرجەم خوێندکارانیش نایەنەوە بەشە ناوخۆییەکان”. دکتۆر حەکیم عوسمان وای وت.

ئەو وتیشی، “بەشێک لە خوێندکارانی بەشەکانی تەندروستی و ئەو خوێندکارانەی  مەشقی هاوینە و پراکتیکیان هەبووە لەماوەی هەڵکشانی پەتای کۆرۆنادا سەرپەرشتی و هاوکاربوون لەبەشێک لەو جیگەیانەی تەرخانکراون بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا