پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرپەرشتیاری تیمی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، وەک ئاگادارن لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە بەڕیتانیا کە لێشاوێکی زۆری تووشبوون بە کۆرۆنا هەبوو ڕێژەی داغڵ کردن زۆر بوو، ئێستاش ڕێژەی تووشبوون به نزیکەی هەمان ڕێژەیە بۆیە ئەڵێن شەپۆلی سێیەم (دێلتا ڤایرۆس)، بەڵام لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر لە بەڕیتانیاڤاکسینی وەرگرتووە ڕێژەی داغڵ کردن زۆر کەمی کردووە، ئەوەش سەلمێنەری گرنگی ڤاکسینی کۆرۆنایە.
دكتۆر، ھێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی وتیشی، ڤاکسینی ئەسترازینیکا بەڕێژەی لە80% ئەتپارێزێت لە دێلتا ڤایرۆس، ڤاکسینی فایزەریش بەڕێژەی لە %90 – %95 ئەتپارێزێت بۆیە دەبێت هاوڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسلێمانی ڕۆژانە سەروو 25 کەیس داغڵ دەکرێت و زیاتر لە 300 تووشبوو هەیە بەپێی ئاماری 13/7/2021 کە زیاتر لە 100 کەیس لە نەخۆشخانە داغڵکراون، هیچ یەکێکیان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ئەوەش کاریگەری باشی و ئیفێکتی ڤاکسینەکە دەردەخات،