پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى رایگه‌یاند: “له‌مساڵدا بڕى پێویستى باران باریوه و له پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى په‌ڵه‌ى داوه”.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”بڕى ئه‌و بارانه‌ى پێویسته زه‌وى ببوژێنێته‌وه باریوه و به‌پێى پێوه‌ره‌كانى ئێمه بێت، له ناوچه‌ى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى په‌ڵه‌ى داوه له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانى چوارتا و ماوه‌ت و هه‌ڵشۆ و به‌رزنجه‌ش په‌ڵه‌ى داوه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى وتیشى:”له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى باران بارینه‌وه تا 16/11/2020بڕى 107,9 ملم باران باریوه، له ناو سه‌نته‌رى سلێمانى، ساڵى رابردوو تا ئه‌م به‌رواره 72,2 ملم باران باریبوو”.
باسى له‌وه‌شكرد كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله‌ى كه له‌ئه‌نجامى كاریگه‌رى نزمه پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریا ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان جێگیربووه و ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆى هاتنى بارسته هه‌وایه‌كى سارد نزمترین پله تۆماركرا له سلێمانى 10 پله تۆماركراو به‌رزترین پله 16 پله تۆماركرا، كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله‌ش له رۆژى سێشه‌ممه‌وه به‌ره‌ولاوازبوون ده‌ڕوات.