لە سلێمانی بەستنی ماسك دەكرێتە ناچاری

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە شوێنە گشتی و دامودەزگا حكومییەكان بەكارهێنانی ماسك دەكەن بە ناچاری.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دوای كۆبونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاند، لەمەودوا لەدامودەزگا و فەرمانگە و شوێنە گشتییەكان بەستنی ماسك دەكرێت بە ناچاری.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەركەس بەبێ بەستنی ماسك بچێتە دوكان و دوكاندارەكە شتی پێ بفرۆشێت ئەوا ئەو دووكاندارە بەرپرسیار دەبێت.

سەباح هەورامی جەختی لەوەكردەوە، ئێستا نەخۆشخانەكانی سلێمانی پڕبوون لە نەخۆش و بەوهۆیەوە بەگرنگی دەزانن لێپرسینەوەی پێویست بگیرێتەبەر.

بەهۆی هاتنی وەرزی پایزو بڵاوبوونەوەی پەتاو نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەربڵاو لەناو خەڵكیدا زیادیكردووە، لایەنە بەرپرسەكانیش داوا دەكەن هاوڵاتیان پابەندی خۆپارێزی بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا