بەڕێوەبەری دیجیتاڵ میدیای وشە هێرشێكی توند دەكاتە سەر هاتووچۆی هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دزی لێكراوە و دەڵێت ” وەڵامی ئەوەیشم وەرگرت كە بۆچی شەقامەكانی هەولێر هەمیشە فەوزان و هیچ سیستمێكی تێدا نییە”

سەرباز ساڵح، بەڕێوەبەری دیجیتاڵ میدیای وشە، لە ئەكاونتی خۆی نوسیویەتی: ئەمڕۆ چوومە مروری هەولێر بۆ بە ناوكردنی سەیارەیەك، لە پرسگە وتیان پاكەت و چەرخ قەدەغەیە، منیش لەو لۆكەرەی بە دیوارەكەوە هەڵواسرابوو، دامنا، دوای 20 دەقە پەنجەمۆرم كرد و هاتمە دەرەوە، سەیرم كرد چەرخەكەم دزراوە.

نوسیویشیەتی: چەرخەكە “زیپۆ”یە، جگەرەكێش لە قیمەتەكەی دەگەن و بای 150 دۆلارە و بە دیاری بۆم هاتبوو، بە چوار مروری پرسگەكەم وت، چەرخەكەم نەماوە، وتیان ئاساییە لێرە شت دەدزرێ، پەكو لەو نابەرپرسیارێتی و بێ ئینتیماییە، هەر حەپەسام، لە ژوورێكدا چوار پۆلیس هەبێت و دزی بكرێ، ئیتر لەوێوە وەڵامی ئەوەیشم وەرگرت كە بۆچی شەقامەكانی هەولێر هەمیشە فەوزان و هیچ سیستمێكی تێدا نییە و شۆفێر تەنانەت بە پانیش دەڕوات، ئاخر مرور ئینتیمای بۆ دوو مەتر ئەولای خۆی نەبێ لەیەك ژووردا، لە كوێ دەزانێ شار چییە و یاسا چۆن جێبەجێ دەكرێ.

سەرباز ساڵح، دەشڵێت، وتیان بڕۆ سەیری كامێرا بكە، لە تابقی دووەم، چوومەوە ژوورەوە پێنج شوێنیان پێ كردم و هیچیان كامێرای لێ نەبوو، بیرم لەوە دەكردەوە كوردی رۆژهەڵات بە گژ دڕندەترین ستەمكاردا دەچێتەوە بە هێزی ژن، لێرەیش پیاوانی یاسا بەردەمی خۆیشیان ناپارێزن و لە سایەی ئازادی و نەبوونی سزای ئیداری، تەنیا گیرفانیان دەبینن و هیچیتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا