ئیبراهیم رەئیسی: ئیسرائیل هێڵی سوری بەزاندووە لە هێرشەكانی بۆ سەر غەززە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، ئەو وڵاتە هێڵی سووری تێپەڕاندووە لە هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە، ئەوەش رەنگە ببێتە هۆكاری ئەوەی بەرەیەكی تر لە شەڕ و پێكدادانەكانی كەرتی غەززە بێتە ئاراوە.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئیسرائیل هێڵی سووری تێپەڕاندووە لە هێرشەكانی بۆسەر كەرتی غەززە، ئەوەش رەنگە هانی سەرجەم لایەنەكان بدات، ببنە بەرەیەكی تر لە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەو كەرتە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریكا داوای لێكردوون هەڵوێستی كرداریان نەبێت لە گرژی و ئاڵۆزییەكانی كەرتی غەززە، بەڵام ئەو وڵاتە خۆی بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی ئیسرائیل.

سەرۆككۆماری ئێران جەختی لەوەشكردووەتەوە، كە بە ئەركی خۆیان دەزانن پشتیوانی لە بەرەی بەرخۆدان بكەن، كە بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵا لە خۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا