دووبەنداو لە دهۆك دروستدەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە قەزای سێمێلی سنووری پارێزگای دهۆك، بە گوژمەی زیاتر لە 7 ملیار و 100 ملیۆن دینار بەنداوێك دروستدەكرێت و كارەكانی بەڕێژەی 39٪ تەواو بوون، دوای تەواوبوونیشی دەتوانێت پێنج ملیۆن مەترسێجا ئاو گلبداتەوە.

دڵشاد ئەمین، ئەندازیار لە بەنداوی بەنداوا دەڵێت: ئەو بەنداوە پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، لە رووبەری 111 كیلۆمەترەوە ئاوی باران دێتە ناو ئەو بەنداوەوە و زۆر سوودی لێ دەبینین بۆ كشتوكاڵ، چونكە دەبینین لەو ناوچەیەدا بۆ گەنم، بیر هەڵدەكۆڵن، بەڵام ئەگەر ئێمە ئەو بەنداوەمان تەواو كرد، ماوەیەكی دیكە ئەو كێشەیە چارەسەر دەكەین.

دووەم بەنداو كە لە سنووری دهۆك دروستدەكرێت، دەكەوێتە سەر رووباری سپنە لە ناحیەی بامەڕنی سەر بە قەزای ئامێدی، بەنداوی سپنە دوو دەتوانێت حەوت ملیۆن مەترسێجا ئاو كۆبكاتەوە و رێژەی 45٪ی كارەكانیشی تەواو بووە، بە كەمتر لە ساڵێكی دیكە تەواوی كارەكانی تەواو دەبێت، كۆی پرۆژەكەش بە گوژمەی حەوت ملیار و 260 ملیۆن دینار دروستدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا