تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێتەوە کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێتەوە کوردستان کە زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ژێرئاو کەوتنی یەختەکەیان لەنزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە 2ی 7ی 2022 کاتژمێر  4:05 خولەکی سەر لە ئێوارە تەرمی سێ کۆچبەرە کوردە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە کە دووان لەو تەرمانە منداڵێکی شەش ساڵ و منداڵێکی نۆ ساڵانن.

وتیشی، “دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاو کەوتنیی یەختێکی کۆچبەران لە 21ی 12ی 2021 لەنزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان تەرمی ئەوسێ  کۆچبەرە کوردە بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەساتی ڕووداوەکەشەوە تا ئێستا دەزگای لوتکە و نوێنەرەكانی بەردەوام لەسەر هێڵن بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنوسی بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و دڵنیاییش دەداتە کەسوکاری بێسەروشوێن بووان کە سەرجەم دۆسیەکانیان بە کراوەیی ماون ‎و کاریان لەسەر دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا