سیستمی ئەلیکترۆنی خانەنشینان لەهەرێمی کوردستان کەوتەکار

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆژەی هاوبەشی ئەلیکترۆنی خانەنشینان لەهەرێمی کوردستان کەوتە کار و هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان دەگرێتەوە و بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.

لەوبارەیەوە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانج لە پڕۆژەی هاوبەشی  نێوان وەزارەتی پلاندانان و ڕێکخراوی USAID تایبەت بە سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان بریتییە لە خزمەتی سەرجەم توێژەکان و نەهێشتنی ڕۆتین.

وتیشی، ئەمڕۆ سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دەستبەکار دەبێت و هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان دەگرێتەوە و بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئێرڤن هێکس سەرکونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر باسی لەوەکرد، دەستپێکی ئەو پڕۆژەیە هەم سیستمێکی پێشکەوتووە، هەم گێڕانەوەی خەرجی زیادەیە، وە کەمکردنەوەی ڕۆتین، حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە دابینکردنی موچە و شایستەی خانەنشینان، چونکە ئەوان خزمەتیان کردووە و تەمەنی خۆیان بە کۆمەڵگە بەخشیوە.

پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی خانەنشینی لە کوردستان، سەرجەم مامەڵەکانی بواری دارایی و خزمەت و ڕاژە و فەرمانە کارگێڕییەکان دەگرێتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران ناوەندێکی ئەلیکترۆنی دامەزراندووە بۆ ئەوەی هەموو ناوەندە کارگێڕییەکانی بوواری ئەلیکترۆنی  پێیەو ببەسترێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا