نرخی نەوت 94 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پاش کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی دابەزینی ئابووری ئەمریکا و نزیکبوونەوە لە وەرزی زستان بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و 94 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 33 سەنت بەرزبوووە و گەیشتە 94 دۆلار و 29 سەنت. هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش 31 بەرزبووەوە و بە 90 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوکرا.

دوێنێ سێشەممە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە نەوتی کۆگاکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە تێیدا دەردەکەوێت هەفتەی رابردوو نزیکەی یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و بەراورد بە پێشبینی شارەزایان، کە پێیان وابوو 300 هەزار بەرمیل دادەبەزێت.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بازاڕی جیهانیی نەوت هێشتا نیگەرانە لە بەکۆگاکردنی نەوتی خاو لە ئەمریکا کە ناوەندە سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری کۆشینگ لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما.

نیڵ کاشکاری، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی بانکی ناوەندی فیدراڵی لە مینیاپۆلیس رایگەیاند، “ئەگەری زۆرە گەورەترین ئابووری لە جیهاندا [ئەمریکا] تووشی نیشتنەوەی ئابووری نەرم ببێتەوە”.

هەروەها راشیگەیاند، ئەگەر هەیە سود بەرێژەی %40 بەرزبکرێتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو هەڵاوسانەدا ئابووری وڵاتەکە رووبەڕووی بۆتەوە. بەرکردنەوەی رێژەی زوو تێچووی قەرزکردن زیاد دەکات، ئەمەش رەنگە گەشەی ئابووری ئەمریکا خاو بکاتەوە و خواست لەسەر نەوت کەمبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا