پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا داواکارییەکان لەسەر نەوت زیادببن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی ئۆپیک ئاشکرای کرد، پێدەچێت بەهۆی بوژانەوەی ئابووری جیهانەوە، لەمساڵدا داواکاری لەسەر نەوت زیادبکات.

لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕێکخراوی ئۆپیک ئاماژەی بەوەکرد، “پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا داواکاری لەسەر نەوت بۆ 4.15 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەر ڕۆژێکدا زیادبکات”.

ئەوەش هاتووە، “لە ئێستادا جیهان خەریکە دەبوژێتەوە و ئەو کاریگەرییانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان داینا کەمدەبێتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی داواکارییەکان لەسەر نەوت”.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئۆپیک، “لە کۆتایی ساڵی 2021 داواکاری لەسەر نەوت ڕۆژانە 96.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێپەڕاند و لە ساڵی 2022شدا پێشبینی دەکرێت داواکاری لەسەر نەوت لە هەر ڕۆژێکدا بگاتە 100.8 بەرمیل نەوت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرزیدا ماونەتەوە و ماوەی چەند ڕۆژێکە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت و نەوتی ئەمریکیش لە سەروو 90 دۆلارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا