باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا: هێرشەكان زیانی ماددی كەمی بەدواوە بووە

پۆڵەتیك پرێس

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، هێرشەكەی شەوی رابردوی سەر باڵوێزخانەكەیان زیانی گیانی نەبووەو تەنها زیانێكی كەمی ماددی بەدواوە بووە.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاندووە، سیستەمی بەرگریی مووشەكی بەخێرایی وەڵامی هێرشەكەی شەوی رابردوی سەر بیناكەیانی داوەتەوەو هێرشەكەش زیانێكی كەمی بە بیناكە گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوجۆرە هێرشانە دەستدرێژیین بۆ سەر دامەزراوەی دیبلۆماسی و هاوكات پێشێلكارییە بۆ سەر یاسایی نێودەوڵەتی.
داواشی لە هێزو لایەنە سیاسییەكان كردووە، هەوڵی جددی بدەن بۆ رێگریكردن لەوهێرشانە.

شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراقیش لەبارەی هێرشەكەوە رایگەیاندووە، گروپی لە یاسا دەرچوو موشەكیان ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا كردووە.

لەماوەی رابردودا بەهۆی هێرشی بەردەوامی گروپە میلیشیاكانەوە، ئەمریكا هۆشداریدایە دەسەڵاتدارانی عێراق كە ئەگەر بێت و رێگری لەوكارانە نەكەن، ئەوا باڵوێزخانەكەی لە بەغدا دادەخات، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا