نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو تاڕادەیەک دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 83 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 87 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشبینی دەکرێت لەماوەی داهاتوودا بەهۆی چالاکبوونەوەی چین و کرانەوەی دەروازەکانی بەڕووی جیهان، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزببێتەوە بەوپێیەی چین یەکێکە لە گەورە هاوردەکارانی نەوت لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا