عێراق و سعودییە لە چەند بوارێكدا رێككەوتنیان واژۆ كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق ئاشكرایكرد، لەگەڵ سعودییە لە بوارەكانی باجدانی دووانە و پارەداركردن و هەناردەكردنی واژۆ كردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بایانامەیەكدا رایگەیاندووە، عێراق سێ رێككەوتن و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ سعودییە واژۆكردووە، ئەوەش بەمەبەستی پشتگیریكردن و پتەوكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات گرنگە.

ئاماژەی بەوشكردووە، رێككەوتنەكان بوارەكانی گەشتیاری، ئابوری، ئاسایش، گەشەپێدان و بازرگانی دەگرێتەوە كە هاوكار دەبێت لە پشتیوانیكردنی ئابوری نیشتمانی و راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و بەهێزكردنی داهاتەكان لە رێگەی گەشەپێدانی ئابورییەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەرەتای سەاڵی 2020 لە كۆنفرانسی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە لە بەغدا عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی عێراق و وەزیری دارایی سعودیە واژۆی لەسەر رێككەوتنی دارایی هەناردەكردنی سعودیەی واژۆكرد و لایەنی سعودیەش سەرۆكی جێبەجێكاری ی لە سندوقی سعودیە بۆ گەشەپێدان واژۆ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا