شاندێکی باڵای جەهەپە سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری توکیا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی، جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، “تورکیا وڵاتێکی گرنگ و فرە نەتەوەیە”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی: هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندیی وڵاتەکەیە.

لەلایەکی دیکەوە ئۆگوز کان سالیجی رایگەیاند، “ئامانجی ئەم سەردانەمان پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی بۆچوونی پارتەکەمانە لەبارەی چەند پرسێک کە گرنگی هاوبەشی بۆ هەردوولا هەیە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمە یەکەمجارە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا