مەسرور بارزانی: بەشی شەش مانگ تا ساڵێك خۆراك لە كوردستاندا هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە بەشی شەش مانگ تا ساڵێك خۆراك و كەلوپەل لە كۆگاكانی هەرێمی كوردستاندا هەن، بۆیە پێویست ناكات خەڵكی بەلێشاو رووبكەنە بازاڕەكان و نرخی كەلوپەل و خۆراك بەرزبكەنەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كە هەموو پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانی هاووڵاتیان فەراهەم كراوە و هیچ جێگەی دوودڵی نییە.

ئەم قسانەی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی پێداچوونەوە و شیكردنەوە و چاكسازیكردن لە سیستمی تەندروستی بوو كە رۆژی سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو.

مەسرور بارزانی وتی: هاووڵاتیان رەنگە تووشی دڵەڕاوكێ بووبن لە گرانبوونی بەشێك لە خۆراك و كاڵاكان و نەمانیان، من لێرەوە دەمەوێت بە هاووڵاتیانی خۆشەویست رابگەیەنم كە بەهیچ شێوەیەك پێویست ناكات تووشی دڵەڕاوكێ ببن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا