پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه‌ی له‌حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمدا به‌شدارن، ئاگاداری ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كانن.
هۆشیار زێباری له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا باسی له داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی، داهاتی نه‌وت ده‌چێته بانكێكی توركیا و ئه‌و بانكه‌ش داهاته‌كه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێته‌وه، هه‌رچه‌نده مافی خۆیان له‌و وه‌به‌رهێنانه درێژ دورمه‌ودایه وه‌رده‌گرن.
ده‌رباره‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له‌باره‌ی بێئاگاییان له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی توركیا و هه‌رێم هۆشیار زێباری وتی، سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه‌ی له‌حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمدا به‌شدارن، ئاگاداری ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كانن، هه‌ر قسه‌یه‌كیشی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه به ناڕاست ناوبرد.
فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به ئیسرائیل ئێستا بوه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی میدیا نێوخۆیی و عه‌ره‌بیه‌كان، له‌وباره‌یه‌وه هۆشیار زێباری ڕه‌تیده‌كاته‌وه هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی به ئیسرائیل فرۆشتبێت و ده‌ڵێت “نه‌وتی عێراق به كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام “نه‌سه‌لمێندراوه ئه‌و نه‌وته دواتر ناچێته ئیسرائیل”.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق له‌نوێترین لێدوانی‌دا هه‌رێمی تۆمه‌تباركرد به فرۆشتنی نه‌وت به ئیسرائیل.