پۆڵەتیك پرێس:
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.
لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند: دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم هەفتەیە بنێرێتە بەغدا، ئەوەشی ئاشكرا كرد هەوڵی هێوركردنی دۆخەكەیان داوەو بەردەوامیش دەبن لە هەوڵەكان.
قسەكانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی هات، كە رۆژی دوو شەممە 23ی تشیرنی دووەم كردی، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای كردو لەسەر كێشەكانی هەولێرو بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بەگشتیو بەتایبەت مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد.
هاوسەرۆكی یەكێتی هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت ئەو شاندەی دەچێتە بەغدا رێكەوتنی نوێ بكرێت بكات.