روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاكە دەكات و رایدەگەیەنێت هەموو ئەو هەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن.

سەرچاوەیەك لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێمی كوردستان هەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە كە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاكە دەكات.

لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا هاتووە، بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێمی كوردستان لە راپەڕاندنی ئەركەكانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراكردنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستاندایە، هەموو ئەو هەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، هاتووە : لە ڕێگای یاساوە سكاڵا لەسەر هەموو ئەو میدیا و كەناڵانە تۆمار دەكەین كە هەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاودەكەنەوە، هەموو ئەو كەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا