هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌درێت

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنى تایبه‌ت به‌ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت دیارى ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت قایلكه‌ر نه‌بێت، داواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌ین.

شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ى وت، “دواى ئه‌وه‌ى 23 په‌رله‌مانتار واژۆیان كۆكرده‌وه‌ بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كردو ئه‌ویش وه‌ڵامى نووسراوه‌كه‌ دایه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌نگاوى داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان واده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت دیارى بكات”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌كرد، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌باره‌ى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قایلكه‌ر نه‌بوون داواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كرێت.

رۆژى 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیرى دارایى ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوون و دانیشتنێكى زیاتر له‌ 10 كاتژمێری به‌ڕێوه‌چوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا