بەشێك لەشیعەو سوننەكان رازی بوون بەناردنی 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم

پۆڵەتیك پرێس
بەشێك لە فراكسیۆنە شیعە و سووننەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێیان باشە بەغدا بڕی 320 ملیار دیناری مانگی 10ی هەرێم بنێرێت، بەو پێیەی دەكەوێتە پێش پەسەندكردنی یاسای قەرز لەلایەن پەرلەمانەوە.

سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەگەری هەیە بەغدا بڕی 320 ملیار دیناری مانگی 10 رەوانەی هەرێم بكات‌و تا راددەیەك گەشبینین.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: بەشێك لەلایەنەكانی شیعە و سوننەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێیان باشە بڕی 320 ملیار دینار، كە گوژمەی مانگی 10 یە رەوانەی هەرێم بكرێت بەو پێیەی ئەمە دەكەوێتە پێش پەسەندكردنی یاسای قەرزو پێشتر رێككەوتنی لەبارەوە كراوە.

باسی لەوەشكرد بۆ مانگەكانی (11 و 12) چاوەڕێدەكرێت دەرچەیەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ تێپەڕبكرێت، بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2021یش رێككەوتنێكی نوێ لەنێوان ناوەند و هەرێم بكرێت.

رۆژی 12/11/2020 پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای كورتهێنانی پارەی پەسەندكرد و پشكی هەرێمی بە پێی ئەو پرۆژە یاسایە راگرت، تا ئەو كاتەی هەرێم رۆژانە بڕێك نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات، ئەمەش كێشەكانی هەرێم و ناوەندی قوڵتركردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا