پۆڵه‌تیك پرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی سێ بابه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه (13) كانوونی دووەمی 2021 بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تاووتوێكردنی “دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021” كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.
ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.