پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندی كۆمەڵی دادگەریی لە شاری بەغدا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی ئێستای عێراق كرا، هەروەها پرسی پێكهێنانی حكومەت و سەرۆكایەتی كۆمار و ئەم دۆخەی كە چەقبەستووە، گفتوۆی لەبارەوە كرا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا دۆخی خراپی خەڵكی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا، شاندی كۆمەڵ بە عەسائیبی ئەهلی حەقی راگەیاندووە، سیاسەتی حكومڕانی خراپ لە هەرێم ئەو دۆخەی بەرهەم هێناوە.
شاندی كۆمەڵ داوای لە شاندی خانەخوێ كردووە، پێویستەكات لە هەر گۆڕانكارییەك خەڵكی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت و مافەكانی دابین بكرێت و تێكەڵ بە ململانێی سیاسی نەكرێت.