بنكه‌یه‌كى هاوبه‌شى عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ ئامانجى هه‌ماهه‌نگى و نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى داعش، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر بنکەیه‌كى هەماهەنگی ئەمنییان كردەوە.

دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى نێوان لیژنەى هەماهەنگیی سەربازیی عێراق و هەرێم، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تى عێراق، لەسەر كردنەوەی بنكەی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش لە هەولێر و بەغداد رێككه‌وتن.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازیه‌ى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتى “بنكه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگیه ‌و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ى جموجوڵه‌كانى داعش ده‌بێت”.

لاى خۆیشیه‌وه‌ جومعه‌ عیناد، وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تایبه‌ت به‌و بنكه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، هەماهەنگیان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە، بۆیە لە هەولێر ناوەندیان پێکهێناوە، ئه‌و بنكه‌یه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى داعش و ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌شڵێت “95%ى به‌رپرسانى داعش ئێستا لە دەرەوەی سنوورن و بە ڕێژەی 5%یان سود لە چیا و دۆڵ و دارستانەکان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانیان وەرده‌گرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا