پێدانی ڤیزای ئێران بەهاووڵاتیانی هەرێم سنوورداركراوە

پۆڵەتیك پرێس:
زیاتر لەهەشت مانگە بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێوەیەكی فەرمی پێدانی “ڤیزا”ی گەشتیاری بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە ڕاگیراوە و تەنیا ئەو كەسانە دەتوان سەردانی ئێران بكەن، كە بازرگانن، یاخود بە لیژنەی پزیشكی ڕەزامەندی وەرگرتنی ڤیزایان بۆ كراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە كونسوڵخانەی ئێرانەوە بەپۆڵەتیك پرێس دراوە، پەتای كۆرۆنا لەئێران لەئاستێكی بەرزدایە ئەوەش وایكردووە پێدانی، ڤیزای گەشتیاری بەهاووڵاتیان ڕابگیرێت و بەم زووانە نەكرێتەوە، بەڵام پێدانی، ڤیزا، بۆ بازرگانان و ئەو كەسانەی نەخۆشن و لیژنەی پزیشكیان هەیە و پێویستیان بەچارەسەرە ڕانەگیراوە‌و دەبێت لەڕێگەی كۆنسوڵییەوە داوای بكەن و ڕێگارەكانی پێدانی “ڤیزا” سنووردار كراوە.

لقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشت و گوزارلەپەرلەمانی كوردستان، بەپۆڵەتیك پرێس ی ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەمە بەرورای 21-12-2020 لەسەر بابەتەكانی پێدانی، ڤیزاو گەشتكردنی هاووڵاتیان بۆ وڵاتانی دراوسێ و خراپی تۆڕەكانی ئینتەرنێت‌و پەیوەندی كردن و سكاڵای هاووڵاتیان، لیژنەكەمان لەگەڵ وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم كۆدەبێتەوە.

وەردی وتیشی: لامان گرنگە، كە بەپابەند بوون بە خۆپارێزییە تەندروستییەكان گەشتكردن و پێدانی ڤیزا بەهاووڵاتیان گەشتكردن بەشێوەیەكی فەرمی بكرێتەوە.

لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرەنتینەكردنی هاووڵاتیان و داخستنی سنوورەكان گەشتكردنی هاووڵاتیان ڕاگیرا، بەڵام هەندێك لەهاووڵاتیان بەڕێگای جۆراوجۆرو نافەرمی سەردانی وڵاتانی دراوسێی هەرێمیان كردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک