ھەڵسوڕاوێکی گۆڕان: بەشداریكردنمان لەكابینەكەی مەسرور بارزانی هۆكاری شكستەكەمانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بابەكر دڕەیی، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێكی تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، پێویستە لە ئێستادا بەرپرسانی باڵای گۆڕان و سەركردایەتی ئەم بزوتنەوەیە دەستلەكاربكێشنەوە و داواكاری جەماوەری گۆڕان جێبەجێبكەن بەوپێیەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا شكستێكی گەورەمان هێناوە.

بابەكر دڕەیی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: هۆكاری سەرەكی شسكتەكەمان دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردنمان لە كابینەی مەسرور بارزانی.

ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان لەبارەی بارودۆخی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕانەوە وتیشی: دۆخی ئێستای گۆڕان دۆخێكە پێویستە سەركردایەتی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەكاربكێشنەوە بەرلەوەی فشاریان بخەینەسەر بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا شكستێكی گەورەمان خوارد.

باسی لەوەشكرد، دەركەوت سەركردایەتی ئێستای گۆڕان نەیانتوانیوە بە باشی ئیشی خۆیان بكەن، چاوەڕێدەكەین لە ئەمڕۆ و بەیانیدا پۆستەكانیان چۆڵبكەن بۆ خەڵكی تر، بە شێوەی كاتی، چونكە بارودۆخی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان نائاساییە، ناكرێت بەپێی پەیڕەوو دەستوور بڕۆین دەبێت بەپێی بارودۆخی ناسروشتی كە لەقەیرانداین دەبێت بڕیاری خێرابدەین بۆئەوەی جەماوەرەكەمان ئاشتبكەینەوە و خەڵكی تێبگەن كە دەمانەوێت گۆڕانكاری ئەنجام بدەین.

ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئەوەی خستە ڕوو، كشانەوەمان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێیەكان ئەگەرێكی بەهێزە چونكە بەشداریكردنمان لە كابینەكەی مەسروربارزانی هۆكاری شكستەكەمانە.

روونیشیكردەوە، پێشبینی من ئەوەیە ئەوانەی لەناو حكومەتدان ئەگەر گۆڕان بڕیاری كشانەوە بدات دەكشێنەوە، چونكە كەس ناتوانێت ئیرادەی دەنگدەری گۆڕان وەلاوە بنێت بۆ پۆستێك كە لە حكومەتدا هەیەتی چونكە هەموو رایانگەیاندووە كە ئەوان كەسی حیزبین و پابەندن بە بڕیارەكانی حزبەكەیانەوە، ئەگەر بمێننەوە و پابەندی بڕیاری بزوتنەوەكەیان نەبن ئەوكاتە رسوا دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا