بڕیارێکی نوێ لە وەزیری پەروەردەی هەرێمەوە بۆ خوێندنگاکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا لە ڕۆژی 14ی نیسان دا یەکەم وانە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە تەواوی هەرێم تایبەت بکرێت بە باسکردن لە شاڵاوەکانی ئەنفال.

لەسەر داوای قایمقامی چەمچەماڵ و بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال و بەرێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، وەزیری پەروەردەی ھەرێم بڕیاریدا لە رۆژی 14ی نیسان دا یەکەم وانە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە تەواوی ھەرێم تایبەت بکرێت بەباسکردن لە شاڵاوەکانی ئەنفال.

14ی نیسان ساڵیادی یادکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال و جینۆسایدی کوردە لە ساڵی 1988، هەڵمەتەکانی ئەنفال لە ساڵى 1988 بە هەشت قۆناغ ئەنجامدرا کە بووە هۆى کوشتنى زیاتر لە 182 هەزار هاووڵاتى کوردى مەدەنى. هەزاران گوند بەتەواوەتى خاپورکران و ئەمەش بووە هۆى ئەوەى کە لەسەرەتای ساڵى 1970 کان تاوەکو کۆتایى قۆناغەکانى ئەنفال 4.500 گوند خاپوربکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا