بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین لە سلێمانی نوێژەبارانە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی لە دامێنی چیای گۆیژە لە شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی مامۆستایانی ئایینی نوێژەبارانە دەستیپێکرد.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، مامۆستایانی ئایینی بانگەوازیان کرد و داوایان کرد موسڵمانانی شاری سلێمانی بەشداری لە ئەنجامدانی سوننەتی نوێژەبارانەدا بکەن.

هاوکات، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی شارەکە ئامادەی سوننەتی نوێژەبارانە بوون و داوایان کرد کۆتایی بە وشکەساڵی بێت و باران ببارێت.

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە و مەترسییەکی زۆر لەسەر دروستبوونی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاو لە ناوچەکە دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا