ئەمریکا 500 هەزار ژەم ڤاکسینی فایزەر بە عێراق دەبەخشێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش کردنی 500 هەزار ژەم ڤاکسینی فایزەری بە عێراق ڕاگەیاند.

ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا دێت، کە ئەمڕۆ شەممە 24 ی تەموزی 2021 بەڕێوەچوو.

لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە ، ئەمریکا 500 هەزار دەرسەد دەرمانی ڤاکسینی فایزەر – بیۆنێتیک لە ڕێگەی دەستپێشخەریی کۆڤاکسەوە دەبەخشێتە عێراق ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بڕی 800 هەزار دۆلار بۆ عێراق دابین دەکات بۆ بەهێزکردنی ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی تەندروستی و ڕێگەگرتن لە خراپ بەکارهێنانی کەلوپەلی پزیشکی .

لەکاروباری مرۆییدا بڕیاردرا دوای کۆبوونەوەکە ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی 155 ملیۆن دۆلار لەیارمەتی مرۆیی زیادە دابین بکات بۆ دابینکردنی پەناگەو چاودێری تەندروستی و خۆراک و ئاوو خزمەتگوزاری پاکوخاوێنی لەهەموو عێراقدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا