شاندەكەی هە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ هە‌ولێر

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی جێگی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو شاندەكەی هەرێم دەگەڕێنەوە بەغدا، بەڵام لیژنە لاوەكییەكان دەمێننەوەو بەردەوام دەبن لەكۆبونەوەكانیان.

سەمیر هەورامی رایگەیاند، كۆبوونە‌وە‌ی شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی و كارە‌بای عێراق، كۆتایی هات ئەمشەو شاندەكە دەگەڕێنەوە هەولێر.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونە‌وە‌كان‌ ئە‌رێنی بوون، بە‌ وردی گفتوگۆ لە‌بارە‌ی كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان كرا، بە‌تایبە‌ی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ كە‌ ئێستا حكومە‌تی عێراقی لە‌سە‌رووبە‌ندی داڕشتنەوەیەتی.

باسی لەوەشكرد، كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ لاوە‌كییە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌ بە‌غدا تا ئە‌وكاتە‌‌ی دە‌گە‌نە‌ میكانیزمێكی گونجاو، بە پشت بە‌ستن بە‌ دە‌ستورو بەمەبەستی چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ یاسایی و تە‌كنیكییە‌كان.

ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێم لەبەغدان و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراقی چەند كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە، پێشتر سەمیر هەورامی لەبارەی ئەو كۆبونەوانەوە رایگەیاندبوو، بۆ چارەسەری كێشەكان لەلایەن هەردولاوە چەند لیژنەیەكی لاوەكی و تایبەتمەند دروستكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا