قوباد تاڵەبانی و كونوسڵی روسیا چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر لەگەڵ ئۆلیك لێڤنین كونسوڵی گشتی كۆماری روسیا لە هەرێم كۆبووەوە و پێكەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە كلتوری و زانستییەكانی نێوان روسیا و كوردستانیان كرد.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەمە 27_6_2022 بەڕێوەچوو، باسی دۆخی سیاسی عێراق و بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا و جێگری سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەوەی پێویستە لایەنە كوردستانییەكان بە یەكدەنگی بەشداری لە دانووستانەكاندا بكەن، داواشیكرد لایەنە عێراقییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری عێراقدا ئاستی داواكارییە حیزبییەكانی خۆیان كەم بكەنەوە و لە جیاتی ئەوە گفتوگۆ بكەن لەسەر چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی حكومڕانی و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە كلتوری و زانستییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی روسیا كرا، باس لە پێویستی پێكهێنانی دامەزراوەیەكی تایبەت كرا بۆ دروستكردنی پەیوەندیی زانستی لەنێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی روسیا و بۆ ئەمەش خوێندكارانی كورد لە زانكۆكانی روسیا ئەندام بن لەو دامەزراوەیەدا تا رۆڵی زیاتر ببینین لە بەهێزكردنی پەیوەندی كلتوری و رۆشنبیری و زانستی لە نێوان دوو وڵاتدا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا باس لە چۆنییەتی زیادكردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد كرا لە زانكۆكانی روسیا و كۆنسوڵی روسیا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ دابینكردنی ژمارەیەكی زیاتری زەمالەی خوێندن بۆ خوێندكارانی هەرێم.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر دروستكردنی پەیوەندیی لە نێوان مۆزەخانەكانی كوردستان و روسیا. كونسوڵی روسیا ئاماژەی بەوەدا پلانیان هەیە بەم نزیكانە سەردانی سلێمانی و مۆزەخانەی سلێمانی بكات بۆ دروستكردنی پەیوەندیی و هاوكاری لەنێوان مۆزەخانەی سلێمانی و چەند مۆزەخانەیەكی روسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا