حكومەتی هەرێم جەخت لە رێكخستنەوەی كاری دەروازە سنورییەكان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییانەی كە پەیوەندیدارن بە كاری دەروازە سنوورییەكان بە ئامانجی رێكخستنەوەی جموجۆڵی بازرگانی و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ چارەسەركردنی كە‌موكوڕییە‌كان، جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند: ڕۆتین كە‌مبكرێتە‌وە‌ و ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت لە‌پێناو چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (22 حوزەیرانی 2021) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت جەختیكردەوە لە ڕێكخستنەوەی شێوازی كۆكردنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان و ڕێكخستنەوەی میكانیزمی جێبە‌جێ كردنی ئەو رێنماییانەی تایبە‌تن بە‌ كاروباری دە‌روازە‌ سنورییە‌كان.

جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەكرد، گرنگە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە كاری دەروازەكان، كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین بكەن، لە پێناو ئاسانكاری زیاتر بۆ بازرگانان كە‌ ئە‌مە‌ش هۆكارێكە‌ بۆ چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی و بە‌هێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری، پلاندانان، شارەوانی و گە‌شتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوبەری گشتی گومرگ، نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا