قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەیەكەوە بەهێزترو بەهێزترین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر واژۆ كردنی ڕێككەوتنی هاوپەیمانی كوردستانی لە نێوان یەكێتی و گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، ئەو دەمەی پێویست بكات یەكبگرین، یەكدەگرین، ئێمە بەیەكەوە بەهێزترین و بەهێزتریش دەبین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە پەیامێكی لەسەر واژۆ كردنی ڕێككەوتنی هاوپەیمانی كوردستانی لە نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە، بەیەكگرتوویمان لەبەغدا دەستكەوتی باشتر و زیاتر بەدەست دەهێنین، لەكوردستانیش خزمەتی زیاتر دەكەین.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئایندەدا ئەنجامی رێككەوتنەكە دەبینین، بۆیە خۆشحاڵم ئەمڕۆ هاوپەیمانیی كوردستان بەفەرمی ڕاگەیەندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا