قوباد تاڵەبانی داوا دەكات ژنان و كچانی رۆژنامەنووس بپارێزرێن لە هەر هەڕەشەیەك رووبەڕوویان دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كۆبوەوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان كرا.

لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لە‌گە‌ڵ سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسانی كوردستان كۆبوومە‌وە‌، پێكە‌وە‌ باسمان لە‌ پرسی؛ مافی رۆژنامە‌نووسان كرد و بە‌تایبە‌ت راگرتنی باڵانسی جێندە‌ری لە‌كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن و پاراستنی ژنان و كچانی میدیاكار لەهە‌ر هە‌ڕە‌شە‌و توندوتیژییە‌ك كە‌ رووبە‌ڕوویان دە‌بێتە‌وە‌.

وتیشی: هە‌ر لە‌و چوارچێوە‌یە‌شدا، جە‌ختمان كردە‌وە‌ لە‌سە‌ر گرنگی كاركردن بە‌ یاسای كاری رۆژنامە‌گە‌ری و هە‌مواركردنە‌وە‌ی بە‌جۆرێك كە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ی دیجیتاڵ میدیا‌دا بگونجێت، داواشم لێكردن كار بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی لە‌داهاتوودا كۆنگرە‌ی سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسان ببە‌ستن و لەمەشدا ئێمە‌ هاوكاریان دە‌بین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا