پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی و قوربانیدان لەپێناو چاكەی گەورەتر، كاتی ئەوەیە چەقبەستوویی بشكێنن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر، لەگەڵ جێنین هێنس پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، كۆبووەوە.
دوای كۆبوونەوەكە لە تویتێكدا قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆمان لەسەر ئەنجامدانی گفتووگۆی نیشتیمانی كردووە، قوربانیدان لەپێناو چاكەی گەورەتر، تێڕوانینی هاوبەش و پابەندبوونیان بە هەوڵدان بۆ داهاتوویەكی باشتر بۆ گەلانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختیشیكردووەتەوە، ئێستا كاتی ئەوەیە چەقبەستوویی بشكێنن.