قوباد تاڵەبانی: دەتوانین كوردستان بكەینە ناوەندێكی تەكنەلۆژیای بەهێز

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: پێشانگای تێكفێست وزە و داهێنانی گەنجان دەردەخات، بەردەوام هەوڵمداوە كاروبارەكانی حكومەت بە تەكنۆلۆی و ئەلیكترۆنی بكەم، لە داهاتووشدا دەتوانین كوردستان بكەینە ناوەندێكی تەكنۆلۆژیای بەهێز.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكدا كە لەپێشانگای تێكفێست ئەنجامیدا رایگەیاند: ئەم تێكفێستە هاندانێكی باشە بۆ توانای گەنجانمان و بەدەرخستنی وزە و داهێنانی گەنجان، دەتوانم بڵێم بەشێكی گەنجان داینەمۆی داهێنانن لە كوردستان و پشتیان پێدەبەستین، چونكە ئایندەی كوردستان و بازاڕ و حوكمڕانی و ئارامی و ئاسایش و ئابوریمان بەندە بە تەكنۆلۆژیاوە، بۆیە پێویستە پشتیوانی ئەم هەوڵانەبین.

راشیگەیاند: لەوكاتەوەی گەڕاومەتەوە بۆ كوردستان بەردەوام هەوڵمداوە كاروبارەكانی حكومەت بە تەكنۆلۆی و ئەلیكترۆنی بكەم، چونكە پێشتر سیستەمی بەڕێوەبردن زۆر دواكەوتوو بوو بەڵام ئێستا لەڕێگای سیستەمی ئەلیكترۆنییەوە كاروباری فەرمانگەكان و خاڵە سنوورییەكان و تەنانەت پەیوەندییەكانیشمان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.

ئەوەشی راگەیاند: شەفافیەت نوێترین هەوڵی تەكنۆلۆژی و بە ئەلیكترۆنیكردنی حوكمڕانی ئێمەیە، جگە لەوەی كە ئەم پڕۆژەیە شەفافیەت لە داهاتدا دەخاتەڕوو و كارئاسانی تەواوی بۆ زانینی داهاتی پەنجە خستنەسەر خاڵە لاوازەكان و چارەسەركردنیانە، جگەلەوەی كۆتایی بە رۆتین دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە داهاتوویەكی نزیكدا بابەتی خەرجییەكانیش لە پڕۆژەی شەفافیەتدا جێدەكرێتەوە، بەمەش هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت ئەوە بزانێت ئەو پارەیەی كە دەیدات بە حكومەت بۆچی خەرج كراوە.

تێكفێستی ئەمساڵ بە بەشداری زیاتر لە 75 پڕۆژەی داهێنراو لە بواری تەكنۆلۆژیا لە شارەكانی كوردستان و عێراق و دەرەوەی عێراقیش بەڕێوەدەچێت و تێیدا 50 كێبڕكێكاری بواری سایبەر سكویرتی و نزیكەی 100 گەیمەر لە پێشبڕكێی گەیم زۆنی تێكفێست و 25 كێبڕكێكاری پڕۆبڵەم سۆڵڤینگ بەشدار دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا