قوباد تاڵەبانی: دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاراستەی نیشتمانی کاربکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە و داوای لێکردن بەردەوام بن لەچاکسازییەکان و وتیشی: دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاراستەی نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاب لە هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری پێشمەرگە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ستایشی هێزی هاوپەیمانان کرا کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

دواتر وەزیری پێشمەرگە باسی لەهەنگاوەکانی چاکسازییەکان کرد کە گەیشتوونەتە چ ئاستێک و پێویستییەکانی قۆناغی داهاتوو بۆ جێبەجێ کردنی هەموو ئەو هێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، دەبێت بەردەوامی بدرێت بە چاکسازییەکان لەسەر بنەمای ئەو پلان و هەنگاوانەی کە بە‌ھاوبە‌شی لە‌گە‌ڵ هێزی هاوپەیمانان دیارییان کردووە. وتیشی: دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاڕاستە نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان.

هەروەها بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی وت: راستە هەنگاوەکانی چاکسازی ئاسان نین، بەڵام دەبێت بکرێن و ببینە خاوەن هێزێکی رێکخراوتر و ئێمەش لە‌ سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران هاوکارتانین لە پێناو سەرخستنی پلانەکانتان.

لەکۆتایی کۆبوونەوەشدا چۆنییە‌تی چارە‌سە‌ر كردنی گرفت و لەمپەرەکان خرایەروو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا