قوباد تاڵەبانی وەڵامی میدیاكانی پارتی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ناكۆكییە سیاسییەكان چەندە قوڵ و فراوان بن، نابێت ببنە بیانوو و بەهانە بۆ بێ ئەدەبی و تێپەڕاندنی سنورەكانی ئەخلاق.

دوای ئەوەی میدیاكانی پارتی چەندین هێرشیانكردە سەر ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی و ئاڵا تاڵەبانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند: ناكۆكییە سیاسییەكان چەندە قوڵ و فراوان بن، بۆچوون و تێبینییەكانمان چەندە دوور و دژ بە یەك بن، نابێت ببنە بیانوو و بەهانە بۆ بێ ئەدەبی و تێپەڕاندنی سنورەكانی ئەخلاق.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: لەوەش خراپتر ئەو عەقڵییەتەیە كە بە بیانووی ناكۆكی سیاسی هێرش دەكاتە سەر كەسێتیی و جەستەی ژنە سیاسییەك.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیایەكی عێراقی رایگەیاند، مەسعود بارزانی مەرجەعی كورد نییە و تەنها مەرجەعی پارتییە.

دواتر لەلایەن میدیای پارتییەوە هێرشی توند كرایە سەر ئاڵا تاڵەبانی، بەجۆرێك چەندین تۆمەتی جۆراوجۆریان ئاڕاستەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا